Skip to the content

بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشه‌سازى پێشوازی لە کونسولی گشتيی هەنگاریا کرد

ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ئەتیلا تۆث، کونسولی گشتيی كۆماری هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد. کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان هاتبوو.
‎بریکاری وەزارەت خۆشحاڵيی خۆی دەربڕی بەرانبەر ئەو پەیوەندییەی لە ماوەی ڕابردوودا لەنێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا هەبووە، هاوكات پیرۆزبایی ئەركی داهاتووى لێ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.