Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی: بەشی شەش مانگ خۆراک لە کۆگه‌کانی کەرتی تایبەت هەیە و جموجۆڵی بازرگانیش لە سنوورەکان بەردەوامە

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و بەڕێوەبەری چاودێريی بازرگانيی هەولێر و ليژنەکانی چاودێريی بازاڕ، بە مەبەستی ئاگه‌داربوون لە بوونی بڕی خۆراکی پێویست لە کۆگه‌کان و نرخی کەلوپەلی خۆراکی، سەردانی چەندان مارکێت و کۆگه‌ی کەلوپەلی خۆراکیان لە شاری هەولێر كرد.
دواى سه‌ردانه‌كه‌، بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی ڕايگه‌ياند: بەشی شەش مانگ خۆراک لە کۆگه‌کانی کەرتی تایبەت هەیە و سنوورەکانیش دانەخراون و بەردەوام خۆراک دێتە ناوەوەی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە نرخی کەلوپەلی خۆراکیش، نەوزاد شێخ کامل ڕایگەیاند: نرخه‌كان نه‌ك هه‌ر گران نەبوون، بەڵکوو لە زۆرێک لە مارکێتەکان داشکانیش کراوە. هەروەها ناوبراو هاووڵاتيیانی دڵنیاکردەوە کە مەترسيی کەميی خۆراک بوونی نییە و جموجۆڵی بازرگانیش لە سنوورەکان بەردەوامە.