شاندی حکومەتی هەرێمى كوردستان له وڵاتى هۆڵه‌ندا لەگەڵ جێگرى وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته بۆ کاروباری ئابووری کۆبووه‌وە

ڕۆژى سێشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە وێستگەیەکی ديكه‌ى دیدار و کۆبوونەوەکانیان، لە شانشینی هۆڵەندا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتوون لە بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، محه‌مه‌د شوكرى، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەروەر که‌مال هاواری و عه‌لی، عوسمان بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، هه‌روه‌ها نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتيی ئەورووپا، له‌گه‌ڵ میشێل سویرس، جێگری وەزیری دەرەوەى هۆڵه‌ندا بۆ کاروباری ئابووری كۆبووه‌وه و هاوڕا بوون لەسەر هەماهەنگی و کارکردنی پێكه‌وه‌يى لە سێکتەرە گرنگەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی، پیشەسازی و بازرگانی.
هه‌ر له ديداره‌كه‌دا شاندەکەى حكومه‌تى هه‌رێم سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی ستافی کونسولخانەی گشتيی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان كرد ،کە ڕۆلێکی کاریگەر و گرنگیان هەبووە لە ڕەخساندنی دەرفەتەکانی ڕاوێژکاری، ڕاهێنان، وەبەرهێنان و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاريی کشتوکاڵی له هه‌رێمى كوردستان.