شاندێكى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى سه‌ردانى پارێزگه‌ى دهۆكيان كرد

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٥، سه‌روه‌ر كه‌مال هاوارى، بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى بۆ كاروبارى بازرگانى، به ياوه‌رى ڕاوێژكارى ياساييى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى بازرگانى، بەشداریيان لە كردنەوەی بازاڕێكی تایبەت بە مانگی پيرۆزى ڕەمەزان كرد، لە شاری دهۆك، كە بۆ هاووڵاتييان ئاماده‌كرابوو، وەك دەرفەتێك بۆ دابینكردنی كاڵا و پێداویستیيەكان بە نرخێكی گونجاو. دواتر، بە مەبه‌ستی ئاگه‌داربوون لە نرخ و کوالێتيی کەلوپەل و خۆراک، سەردانی بازاڕی شارەکەیان کرد.
هه‌روه‌ها له ڕۆژى دووشه‌ممه‌دا، به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ به‌گه‌ڕخستنى له وه‌رزى به‌بازاڕكردنى دانه‌وێڵه‌ى ئه‌مساڵ، شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى، سايلۆى (ڕوڤيا)يان له شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌ر كرده‌وه.