Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کرد

سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەت لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە دیمیتریس سکالۆکاس، ڕاوێژکاری ئابووریی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، ،ئیکڤۆس ئیکۆڤیدس، باڵیۆزی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان و نیکۆلاس ستریگۆلاس، کونسولی یۆنان و کۆنستانس گۆلیۆس، ڕاوێژکاری ئابووری و بازرگانیی یۆنان لە هەولێر کرد.

پەیوەندییە ئابووریيەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان و دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ بازرگانان و کۆمپانیا یۆنانییەکان تەوەرەی سەرەكيی دیدارەكە بوون. هەروەها باس لە چۆنییەتیى بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و میکانیزمەکانی کرا.

هەروەها باس لە بیرۆکەی دروستكردنی ئەنجومەنی كاری یۆنان - كوردستان کرا؛ بۆ ئەوەی خاوەنكار و بازرگان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان تیایدا بەیەک بگەن و ببێتە ناوەندێك بۆ زیاتر پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا.