بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد

ڕۆژى چوارشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتى بازرگانى و پيشهسازى بۆ کاروباری پیشەسازی، پيشوازی لە شاندێکی كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد، کە پێکهاتبوو لە نوێنەری وەزارەتی تەندروستيی ئێران، بەڕێوەبەری هەناردەکردنی دەستەی دەرمان و خۆراک و نوێنهرى چهند كۆمپانيايهكى بوارى دهرمان.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسانکاريی پاڵپشتیيەکانی وەزارەت و حکومەت كرا، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا، لە بواری دروستکردنی کارگە، دامەزراندنی کۆمپانیا، تۆمارکردنی هێمای بازرگانی، هاوردە و هەناردە. هەروەها پلانی وەزارەت بۆ کاراسانيی وەبەرهێنەرانی بیانی، کە دەیانەوێت لە بواری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان کار بکەن، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو كه گفتوگۆى لهبارهوه كرا.