بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی یۆنانی-کوردستانی کرد

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆمەڵەی دۆستایەتیی یۆنانی-کوردستانی بە سەرۆکایەتیی ئەفتیمۆس ناڤریدیس و سەربەست زاخۆیی، یاریدەدەری سەرۆكی كۆمەڵەكە و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا دەستەی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون ئامادەبوون؛ باس لە چۆنییەتیی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا. هێڵی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی یۆنان - كوردستان و كاریگەری لەسەر خێراتركردنی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری، تەوەرەیەكی تری دیدارەكە بوو.
شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بەرانبەر پێشوازییەكە دەربڕی و بریکاری وەزارەتیش وەک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەموو ئامادەکارییەکی نیشاندا، لەپێناو دروستکردنی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزاری و هەماهەنگی، بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییەکان.