بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیا خۆماڵی و تورکییەکان کرد

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ کاروباری بازرگانی لە هەولێر بەشداری لە دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیا خۆماڵی و تورکییەکان کرد.
دیدارەکە بە ئامادەبوونی ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر، بڵند محەممەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بیلال كوتوك، سەرۆكی ئەنجومەنی ناردنكارانی توركیا، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکی کۆمەڵەی هاوردە و ناردنکاران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی کونسوڵخانەی تورکیا و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو.
لەدیدارەکەدا بریکاری وەزارەت ووتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە تورکیا هاوبەشێکی بازرگانیی گرنگی هەرێمی کوردستانە و زۆرترین کۆمپانیای بیانی لە هەرێم، کۆمپانیا تورکییەکانن و هەوڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان و بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی دەدەین.
هەر لە دیدارەکەدا چەندین ووتە پێشکەش کران و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کرانەوە.