Skip to the content

وۆرکشۆپێک بۆ ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاساييكراو ئەنجام درا

لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ڕێگاکانی ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجیناڵ و لاسایيکراو)، بۆ ژمارەیەک فەرمانبەرى وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێریی بازرگانی و هێمای بازرگانی، ئەنجام درا.
وۆرکشۆپەکە بە هاوکاریی کۆمپانیای ئازوقە بریکاری سەرەکيی نیولیڤەر ئەنجام درا و تێیدا بریکاری وەزارەت تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی فەرمانبەر بۆ کۆنتڕۆلکردنی بازاڕ و چۆنیيەتيی ناسینەوەی بەرهەمی ئۆرجینال و لاساییکراو و چۆنیەتیی تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان. لە وۆركشۆپەكەدا چەندین زانیاری و ئەزموون بۆ فەرمانبەران خرانە ڕوو.