بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەشداری لە پێشانگهیەکى تایبەت بە هەلی کار كرد
سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداری لە پێشانگایەکى تایبەت بە هەلی کار كرد، کە ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و سەرۆك و ئەمینداری گشتیی زانكۆ و ژمارەیەكی ديكه لە ڕاگر و مامۆستایانى کۆلێژەكان و قوتابیيان ئامادەى بوون، كه لەلایەن زانكۆی نۆلج، بە هەماهەنگيی ڕێکخراوی دۆستایەتيی کوردستان - ئەڵمانیا كرابووهوه.
دواى کردنەوەى پێشانگهکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، بریکاری وەزارەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و بەشداربووانى کرد، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هەنگاوە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفتی کار و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ قوتابیيان و لاوان، هیوای خواست ئەو پێشانگهیە ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری ههبێت، کە یەکێکە لە ئامانج و ستراتیژیيەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ببێتە هۆکارێکی تر بۆ بەرەوپێشبردنی ئەزموون و شارەزایی و دەرخستنی توانای لاوان و گەنجان و قوتابیيان.