Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی بازرگانان و خاوەنكارانی توركیا كرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە شاندێك بە سەرۆكایەتیی نواف كلش و بە یاوەری شاندێكی بازرگانان و خاوەنكارانی توركیا لە ڕێكخراوی یوسیاد کرد؛ كە لە ١٦ بازرگان و خاوەن كۆمپانیا پێكهاتبوون.
‏‎
‏‎لە کۆبوونەوەیەکدا کە تیمی ڕاوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری هێما بازرگانییەكان ئامادەبوون، پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و توركیا بابەتی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.

‏‎ لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتیی دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردولا کرا. هەروەها باس لە گرنگیی بەرژەوەندییە هاوبەشە بازرگانییەكانی نێوان هەردولا كرا. لای خۆیەوە بریکاری وەزارەت، ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و ئاسانكارییەك دەربڕی.