وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بەشداری لە ڕاگەیاندنی پرۆژەی خزمەتی هەواڵ کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ماردین ئەبووبەکر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بەشداری لە ڕاگەیاندنی پرۆژەی میدیایی (خزمەتی هەواڵ)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مێتا ئەنجام دەدرێت؛ بەئامانجی گەیاندنی زانیاری و هەواڵی دروست بەناوەندە میدییاییەکان، وەک پردێکی پەیوەندیی لەنێوان حکومەت و ڕۆژنامەنوسان، بۆ ئاسان دەستخستنی زانیاریی تایبەت بەکار و پرۆژەی وەزارەتەکان و حکومەت.