کار لەسەر پێشخستنى پەیوەندییە بازرگانیيەکانی نێوان هەرێمى كوردستان و وڵاتى ئيسپانیا دەکرێت
ڕۆژى دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە وڵاتی ئیسپانیا کرد و باسیان لە چۆنیيەتيی پێشخستنی پەیوەنديی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا کرد.
وەزیری بازرگانی و پيشهسازى ئاماژەی بە گرنگيی بەهێزکردنی پەیوەنديی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ئیسپانیا کرد و ئەو کاراسانیيانەی خستەڕوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بازرگان و وەبەرهێنەرە بیانییەکان دەیکات تا سەرمایەگوزاری لە کوردستاندا بكهن. ههروهها داوای لە نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم کرد هەوڵبدەن بۆ زیاتر هاندانی کۆمپانیاکانی ئيسپانیا کە وەبەرهێنان بکەن لە کوردستان لەڕووی بازرگانی و پیشەسازی و ئامادەیی دەربڕی بۆ هەماهەنگیکردن لە هەر دەسپێشخەرییەک کە ببێتە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی بەزرکردنەوەی ئاستی ئابووری لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکاندا.
لای خۆیەوە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا باسی لە کار و ئەرکی نوێنەرایەتیيەکە کرد و پێشنیار و داواکارییەکانی بە هەند وەرگرت بۆ کارکردن لەسهريان.