بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ کاروباری بازرگانی، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە خوان گانزالۆ بەرپرسی پاراستنی کۆمەڵایەتی، لۆسیرۆ مۆنتێنێگرۆ ڕاوێژکار لە ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کرد.
لە دیدارەکەدا ڕاوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری تەکنەلۆژیا و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئامادەبوون، باس لە بەرنامەی کاری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرا؛ بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ڕووی خواردن و بەرنامەی خۆراکیان.
هەروەها باس لە کارکردن بە شێوازێکی سەردەمیانە کرا، بۆ گەیشتنەدەستی خواردنە تەندروستەکان بە ڕێگەیەکی ئاسان بۆ هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە هۆکاری گرنگیدان بە ژیان و تەندروستیی هەژار و کەمدەرامەتان.