Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی دبلۆماسيی ئابووريی فەرەنسا کرد

ڕۆژى پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە جین فلیپ، ڕاوێژکاری کشتوکاڵيی باڵیۆزخانەكانی فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و د. محەمەد فەیزی، سەرۆکی بەشی ئابووری لە کونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر و فرانسوا دی ئۆرلاندۆ، جێگری سەرۆکی بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، باس لە پەیوەندییە ئابووری و بارزگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا و تیشک خرایە سەر میکانیزمی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە بەرژەوەنديی هەردوولا.

بریکاری وەزارەت هەموو ئامادەییەكی نیشان دا لەپێناو دروستکردنی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزاری و هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان.