Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی بازرگانان و كۆمپانیاكانی وڵاتی هۆڵەندا کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ کاروباری بازرگانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە ئامادەبوونی گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و ئەندامانی ژوور، پێشوازییان لە جێگری كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری كرد؛ كە لە ١٠ كۆمپانیا و بازرگانیی وڵاتی هۆڵەندا پێكهاتبوو.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە وتەیەكدا ئاماژەی بە ڕۆڵی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە کارئاسانی بۆ بازرگانە بیانییەکان بۆ دروستکردنی دەرفەتی هەلی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لەگەڵ هەمان شاندی بازرگانی و خاوەنکاری هۆڵەندا کۆ بوونەوە.