کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیيە بازرگانیيەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دهكرێت

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە تیڤادار گێرگێی تاکاچ، کونسولی گشتيی هەنگاریا لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد و گفتوگۆيان لەبارەی ڕەوشتی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە بەڕێوەبەرانی گشتيی دیوان و بازرگانی و پلاندانان و بەدواداچوون ئامادەى بوون، باس لە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانيی هەردوولا و ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوە هەنگاريايیەکان لە هەرێمى كوردستان کرا.
کەمال موسلیم ئاماژەی بەوە کرد; حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی، هەموو ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکاندا دهكات، بۆ هاوکاریکارکردنی بازرگان و کۆمپانیا بیانیيەکان.
هەر لە ديدارهكهدا ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی یاساکان درا، هەروەها پلانی ساڵانەی وەزارەت و جەخت لە کردنەوەی سەنتەری بازرگانيی هەنگاریا - کوردستان کرا، کە ئەو سەنتەرانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و چەندان وڵاتی ئەوروپايى هەن و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیيە بازرگانیيەکان.
کونسولی گشتيی هەنگاریا جەختی لهوه کردەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیيە بازرگانیيەکانی نێوان هەنگاریا و هەرێمی کوردستان دهكهن.