بەغدا و هەرێم لەسەر سیستەمی (الاسيكودا) ڕێککەوتن

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، نوێنەرانی وەزارەتى ناوخۆ، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوەبەری گشتیى گومرگ، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری، لەگەڵ هاوتاكانيان لە حکومەتی عێراق و سامى سودانی، ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ، بۆ چارەسەری چەند کێشەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی کۆمپانیاکانەوە کۆ بوونەوە.
یەکێک لەو بڕیارانە کە لە کۆبونەوەکەدا درا و ڕێککەوتنی لەسەر کرا سیستەمی (الاسيكودا) بوو، كە ئەم سيستەمە لە ماوەكانى ڕابردوو يەكێك بوو لە كێشە و ناكۆكيیەكانى نێوان هەردوولا؛ بازرگان و كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ئەو ناكۆكيیانەیان دەدا و ڕاستەوخۆ كاريگەرىی خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابووریی كوردستان هەبوو.
لە ڕێكەوتنەكەدا بڕيار دراوە بە بەكارهێنانى ژمارەى بازرگانیى كۆمپانياكان (UEN)، كە لە چواردە ژمارەى بێهاوتا پێكهاتووە، بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشداریكردن لە سيستەمى (الاسيكودا). بۆ لەمەودوا كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج (هويەى ضريبى) نابێت و لەگەڵ چارەسەركردنى ئەم كێشەيە كۆمپانياكانى كوردستان بە گشتیى دەتوانن وەك كۆمپانياكانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق، كارى بازرگانیى هاوردە و هەناردەى خۆيان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن.