چوارەمین پێشانگای بەرهەمەخۆراکییەکان لەژێر ناوی "بەرهەممان ئایندەمانە" کرایەوە

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بۆ کاروباری بازرگانی، چوارەمین پێشانگای بەرهەمە خۆراکییەکان لەژێر ناوی (بەرهەممان ئایندەمانە) لە پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر کرایەوە.
پێشانگاکە بە ئامادەبوونی نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و یاریدەدەری پارێزگاری هەولێر و قائمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر کرایەوە.
پێشانگاکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بە بەرهەمەکانیان بەشداریان تێدا کردووە.
ئامانج لە کردنەوەی ئەو پێشانگایانە ناساندنی بەرهەمی ناوخۆیی و فرۆشتنی بە کڕیارانە، بە نرخی پاڵپشتیکراو.