Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژى نیشتیمانیی هیندستان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژى نیشتیمانیی کۆمارى هیندستان کرد؛ ڕێورەسمەکە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتی هیندستان لە بەغدا، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کونسوڵ و نێردەی وڵاتانی بیانی، دیپلۆماتكاران و کەسایەتییە ئابوورییەکان، کە لەلایەن کونسوڵگەری گشتیی وڵاتەکە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو، بەرێوە چوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆز و کونسوڵ و ستاف و کۆمەڵگەی هیندی له‌ هه‌رێمی كوردستان، جەختی لە بەرەوپێشبردنى زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى هیندستان کردەوە.

لە پەڕاوێزی مەراسیمەكەدا، بریکاری وەزارەت، گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە كونسوڵ و دیپلۆماتكاران ئەنجامدا؛ بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و پاشكۆ بازرگانی و ئابوورییەكانی ئەو وڵاتە.