Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە برۆکسل لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆبووەوە

ڕۆژی هەینی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە برۆکسل، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی کەنداو لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا ئەنجام دا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ئۆزلەم دەمیرێل ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا باسیان لە سه‌قامگیريی ناوچەکە و هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی کرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، گفتوگۆیەکی گرنگی لەگەڵ ئۆزلەم دەمیرێل، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجام دا بۆ پێشخستنی هاوکارییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی ئەورووپا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی یەکێتيی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ديندار زێبارى، ڕێكخه‌رى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان لە بەشی خزمەتگوزاریی کاروباری دەرەوەی ئەورووپا لە برۆکسل، دیدارێکی ئاستبەرزی لەگەڵ خاتوو کاجسا هیلدور ئۆلۆنگرن، نوێنەری تایبەتی یەکێتيی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ كرد.