لە سەرەتای کۆبوونەوەکە رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لەوە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە بابەتی شەفافیەت، نەهێشتنی گەندەڵی و بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەدات، و هەوڵ دەدات بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان ئیلیتزاماتەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
هەواڵەکان
د.دیندار زێباری پێشوازی لە سەرۆکى تیمى لێکۆڵینەوەى (UN) بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانى داعش کرد
رۆژی ٢ تشرینى دووەمى ٢٠٢٣، د. دیندار زێباری ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازى لە بەڕێز کریسچن ڕیتشەر ڕاوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى لێکۆڵینەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانى داعش (یونیتاد) کرد.
کۆنفرانسێک لەبارەى بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوە چوو
بە سەرپەرشتیی نووسینگەى ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەییی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى ١٥ـى تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کۆنفرانسێک لەبارەى بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بەڕێوە چوو.