Skip to the content

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداری لە دووەم کۆنگرەی پلانی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ لە بەغدا دەکات

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە بڕیارە سبەی ١٠-١٢-٢٠٢٣ لە شاری بەغدا کۆنفڕانسی دووەمی پلانی نیشتمانیی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بەشداری نوێنەری حکومەتی هەرێم ببەسترێت.

لەم بارەو دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: وەک سەرپەرشتیاری پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ کە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی نیشتمانی لەم کۆنگرەیەدا ئامادە دەبین کە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و بەسەرپەرشتی دکتۆر خالد شوانی وەزیری دادی حکومەتی ئیتحادی و سەرپەرشتیاری پلانی نیشتمان بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوە دەچێت و تێیدا وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت.

دیندار زێباری ئەوەشی راگەیاند لە وتارەکەدا تیشک دەخرێتە سەر هەنگاوەکانی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ و پشتگیری جەنابی مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە پلانەکە، هەروەها باس لەو دەستکەوتانەش دەکرێت کە لە میانەی پلانەکە لە بارەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتوون.