Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد

لە ماوەی ڕابردوودا ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان حکومەتی هەرێم و بەریتانیا کۆبوونەوەی گرنگیان بۆ تاووێکردنی بەرووپێشچوونی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە.

د.دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە سەرۆکى داواکارى گشتى کرد

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى پلانى هەرێمى بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە وەک دەستەکەوتێکە بۆ چەسپاندنى پێوەرەکانى مافى مرۆڤ و پاراستنى بەو پێیەى داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كارەكانی لەسەر سكاڵای مافی گشتیی هاووڵاتییان چڕ دەكاتەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ هیچ ڕۆژنامەنووسێك لە دەرەوەی یاسا و فەرمانی دادوەری دەستگیر نەكراوە

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان سەبارەت بە دۆخی ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانی لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانیش ڕوونكردنەوە دەدات.

نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەڵەتیەکان ١٢ وۆرکشۆپ رێکدەخات

بەپێی ئەم یاداشتە، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەولەتیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی (١٢) وۆرکشۆپ لە ساڵی ٢٠٢٣ رێکدەخات بەپێی بەشە جیاجیاکانی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی راپۆرتی هیومان ڕایتس ووەتچ دەداتەوە

حکومەتی هەرێم نموونەیەکی هەرێمیی سەرکەوتووە بۆ دیموکراسی و بەرجەستەکردنی بەها دیموکراتییەکان لەوانەش مافی ئازادی ڕادەربڕین، و پابەندە بە سیستەمێکی پتەوی بەرزەفتکردنی دامەزراوەیی لە نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری.

ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بەكارهێنانی منداڵێك لە ئاهەنگی سەری ساڵدا گیرایەبەر

منداڵەكە لە ئاهەنگێكی سەری ساڵدا چەند ڕەفتاریكی نامنداڵانە و نەشیاوی نواندبوو.

ڕێکخەری حکومەتی هەرێم بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و سەرکونسوڵی کۆریای باشوور هەماهەنگییەكان بەهێزتر دەكەن

سەرکونسوڵی کۆری ستایشی هەوڵەکانی دکتۆر دیندار و نووسینگەکەی کرد لە چاودێریکردن و داکۆکیکردن و باشترکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.