Skip to the content

نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەڵەتیەکان ١٢ وۆرکشۆپ رێکدەخات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەڵەتیەکان، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لەو سەردانەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان واژوو کرا.
بەپێی ئەم یاداشتە، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەولەتیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ١٢ وۆرکشۆپ لە ساڵی ٢٠٢٣ رێکدەخات بەپێی بەشە جیاجیاکانی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.