Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری هابیتات لە عێراق ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا تاووتوێ دەکەن

ریۆسۆکی تیراوکا تیشکی خستە سەر پرۆژەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گوتی: لە عێراقدا يازده‌ پرۆژەی جۆراوجۆرمان هەیە، لەوانە چوار پرۆژەیان لە هەرێمی کوردستانن.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کرد

بەرپرسی نووسینگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ستایشی هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەڵەتییەکانی کرد، لە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کاری هاوبەش تاووتوێ دەکەن

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٣ی شوباتی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە تیمێکی ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى (IOM) كرد، بە سەرپەرشتيى یۆکۆ فوجیمورا، بەرپرسى نووسینگەى ڕێکخراوەکە لە هەرێمى كوردستان.