ڕۆژی دووشەممە 30ی حوزەیران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی نەرویجی، دیداری 'ئالوودە بوو نەخۆشە تۆمەتبار نییە" ڕێکخرا.
هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پەرەپێدانی هەماهەنگی لەگەڵ میرنشینی عەرەبيی یەکگرتوو هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پەرەوپێشچوونی لایەنی ئابووری و کاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە شێخە بەشیر، هەڵسورێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتيی ئیمارات لە هەولێر کرد و باسيان له پهيوهندييه مێژووييهكانى ههردوولا كرد.

کونسوڵی گشتیی ژاپۆن: پابەندبوونی هەرێم بە ڕاسپاردەکان هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ شەفافیەت
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دکتۆر دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و تاوتوێی میکانیزمەکانی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ژاپۆن و بەهێزکردنی پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێم کرا.