Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی گشتيی ئەڵمانیا تاووتوێى کاری هاوبەش دەکەن

ئەو هەنگاوانە تاووتوێ کران کە پێویستە بگیرێنە بەر، بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی لەمیانەی بەڕێوەچوونی پانۆرامای خولی گشتگیر، لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوه‌ پێشکەشی عێراق کران.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسولی گشتيی هۆڵەندا باسيان له پێشکەوتنی زیاترى پرسی مافی مرۆڤ كرد

کونسولی گشتيی هۆڵەندا: کوردستان وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو سەیر دەکرێت و دەتواندرێت سوود لە ئەزموونه‌كه‌ى وەربگیرێت.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: سیاسەتی پاراستنی مەدەنییەکان لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە

زێباری ئاماژەی بەوەش کرد حکومەت بەرنامەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی بەهێزتر کردووە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازى له‌ کونسولی گشتيی کۆماری میسر لە هەولێر كرد

کونسولی کۆماری میسر جەختی لە گرنگی کارکردنی هاوبەش لە نێوان هەردوولا کردەوە و ئاماژەی بە پێویستيی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان له‌ بواری مافەکانی مرۆڤ.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی وڵاتى چین کرد

لە ديداره‌كه‌دا بابه‌ته‌كانى مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی، حوکمڕانيی باش و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تاووتوێ كران.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی ڕووسیا کرد

هەر له‌ ديداره‌كه‌دا تیشک خرایە سەر بابه‌ته‌كانى ئازاديی ڕادەربڕین، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پرسی ئاوارە و پەنابەران.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی یۆنان کرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بوارێك دیاری کران تا کاری زیاتریان لەسەر بکرێت وەک: پەرەپێدانی تواناکان و هاریکاريی تەکنیکی، جەختکردنه‌وه‌ لە کاروباری یاسایی، دادوەری، پرسی کەمینەکان و گرنگيی ئەنجامدانی پرۆگرامی تایبەت بە هۆشیارکردنه‌وه‌ی گەنجان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان باسى پابەندبوون بە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکەن

مانەوەی یوئین لە عێراق و فراوانترکردنی نووسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان بە پێويست و گرنگ زاندرا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی ڕێکخراوی هەماهەنگی بۆ کاروباری مرۆیی پرسی ئاوارەکان تاووتوێ دەکەن

لە دیدارەکەدا چەندین بابەت تاووتوێ کران، گرنگترینیان پرسی ئاوارە و پەنابەران و گۆڕانکاريی کەشوهەوا بوون.