ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤی یۆنامی کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێککەوتی ٢١/٤/٢٠٢١ د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی بەشی مافی مروف لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری کردنی عێراق (یۆنامی) لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا تیشکیان خستە سەر چەند بابەتێکی هەنوکەیی لەوانەش چۆنیەتی جێبەجێکردنی پانۆرامای خولی گشتگیر UPR و دانانی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مروڤ لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی یۆنامی لە هاوکاری کردنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لەم ڕووەوە.