ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوڕوپا لە هەولێر کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە ڤینسێنت گولیامی، بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا کرد، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە مافی مرۆڤ و حوکمڕانی دروست.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر پەیوەندی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی، دەرفەت و ئالەنگاری بەردەم ئازادی ڕۆژنامەوانی، حوکمڕانی دروست و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دوولایەنە.