ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی ئەڵمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبوونەوە
![](/media/9764/240728632_4488504127867050_3724676748289288909_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132886151890000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە شڤایز گوت، کونسوڵی ئەڵمانیا بۆ کاروباری یاسایی و مرۆیی کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی برەودان بە ڕەوشی مافی مرۆڤ کردەوە، هاوکات تیشکیان خستەسەر ئاڵەنگارییەکانی بەرپاکردنی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بۆ دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.