Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی ئەڵمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە شڤایز گوت، کونسوڵی ئەڵمانیا بۆ کاروباری یاسایی و مرۆیی کرد.
 لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی برەودان بە ڕەوشی مافی مرۆڤ کردەوە، هاوکات تیشکیان خستەسەر ئاڵەنگارییەکانی بەرپاکردنی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بۆ دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.