ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ نوێنەری دەزگا ئەمنییەکان كۆبۆوه
![](/media/9937/264813696_4818282774889182_1804080962856423771_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132892184800000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی دەزگا ئەمنییەکان لەسەر پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ، د. دیندار زێباری تیشکی خستەسەر یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، بەڕێوەبردنی خانە چاکسازییەکان، ڕاهێنانی ئەفسەران و هۆشیاریی میللی لەسەر یاساکان. جێبەجێکردنی پلانەکە دەبێتە هەوێنێک بۆ چاکسازی زیاتر لەم بوارانەدا.