ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوڕوپا کۆبووەوە
![](/media/9791/267891576_4842083975842395_3371071154085560771_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132886970950000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک لە کونسوڵی گشتی و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام له یەکێتی ئەوڕوپا کۆبۆوە، ئەوانیش بریتی بوون لە هەنگاریا، ئەڵمانیا، بولگاریا، هۆڵەندا، پۆڵەندا، ئیتاڵیا، یۆنان و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوڕوپا.
بەرەوپێشبردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ باسکرا، و گفتوگۆکرا لەسەر ئەو بوارانە کرد کە پێویستییان بە هەماهەنگییە. نێردە بیانییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕووی ڕاوێژکارییەوە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە.