ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتارێکی لە کۆجۆ پێشکەش کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری لە کۆجۆ وتاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی پێشکەش کرد بە بۆنەی هێنانەوەی ڕوفاتی ٤١ هاووڵاتی ئێزیدی کە بە دەستی تیرۆریستانی داعش کۆمەڵکوژکران.
هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بەردەوامە و هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.