ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازیکرد لە بەڕێز چۆی، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا کرا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا کرا.
کۆریای باشوور ڕۆڵێکی گرنگی لە هەرێم بینیوە بەتایبەتی لە بواری هاوکاری مرۆیی و وەبەرهێنان.