Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یۆنامی کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە دانیال بێڵ، بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. 

لە دیدارەکەدا تیشک خرایەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە خانە چاکسازییەکان، هاوکات دانانی میکانیزمەک بۆ چاودێری ڕەوشی گیراوان بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.