Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی ژاپۆن کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە ئاراکاوە میکهیرۆ، کونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد. 
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی میکانزمی نووسینگەی ڕێکخەر بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانیان کرا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەهەندەکانی مافی مرۆڤ، هاوکات  ئاماژەیان بە ڕۆڵی ژاپۆن دا لەمەڕ هاوکارییە بەردەوامەکانیان.