ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە تیمێکی تەکنیککاری یونیتاد کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازیی لە ستافێکی تەکنیککاری تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرد، کە هەڵدەستن بە پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ئەرشیفی تایبەت بە تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی ناوبراو لە هەولێر. هەنگاوە کردەییەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و ئامادەکردنیان بۆ دادگاییکردنی داعش دەست پێ دەکەن