Skip to the content

وۆرکشۆپێک بۆ ئەندامانی تۆڕی هەماهەنگی جێبەجێ کردنی پلانی هەرێمی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێککەوتی ٢٣/١١/٢٠٢١ نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی پاو، وۆرکشۆپێکیان  بۆ ئەندامانی تۆڕی هەماهەنگی جێبەجێ کردنی پلانی هەرێمی کوردستان رێکخست.

وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە ئامادەکردنی راپۆرتی یەکەمی پلانی هەرێمی بۆ لایەنی نێودەوڵەتی، تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ئەو راسپاردانەی کە عێراق پێویستە پابەند بێت پێیان و لە چوارچێوەی پلانی هەرێميدا لە ماوەی دیاریکراودا جێبەجێیان بکات، هەروەها میکانیزم و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی راسپاردەکان و چۆنێتی خستنەڕووی هەنگاوەکان لە راپۆرتی حکومەت بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.