ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداری پانێڵێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد
![](/media/9926/262544638_4792171920833601_5577004124325815130_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132892065300000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی بەشێک لە وەزیرهكان و لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری، د. دیندار زێباری بەشداری پانێڵێکی کرد دەربارەی `کوشتن و خۆکوشتن`. فشارە دەروونییەکان کاریگەری خراپیان بەسەر هەردوو حاڵەتە دزێوەکە هەیە و پێویستە تاکەکانی کۆمەڵگە لەم فشارانە بپارێزرێن.
د. دیندار جەختی لە برەودان بە تواناکانی ژنان و پرەنسیپەکانی یەکسانی جەندەری کردهوە و لەگەڵ میکانیزمی نێودەوڵەتی بۆ بەشداریپێکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.