ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەڕێز ئانیس ئەبراهام، بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لەبارەی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا، بە تایبەتی لە بواری ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و توندوتیژی جێندەری و باشترکردنی دۆخی ئاوارەکان.
هاوکات، باسیان لە ڕەوشی کۆچبەران کرد لەسەر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا.