د. دیندار زێباری بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیکاری نیشتمانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد (NCC) کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێککەوتی ٤/١٠/٢٠٢١ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغدا د. دیندار زێباری، بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیکاری نیشتمانی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد (NCC) کرد، کە بە سەرپەرشتی د. قەحتان ئەلجەنابی، بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و فرەلایەن و بەشداری نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی و راوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر چەند بابەتێکی تایبەت بە کاری یونیتاد لە هەرێمی کوردستان و گرنگی سزادانی تاوانبارانی داعش لەسەر ئاستی نیشتمانی، ئاستی ئەم هەماهەنگییە و هەنگاوەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و (NCC) لەگەڵ یونیتاد.