د. دیندار زێباری و بەڕێوبەری کاروبارەکانی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەڕێز گێڕاڵد کەیسی، بەڕێوبەری کاروبارەکانی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی ئەو بەرەوپێشچوونانە کرا کە ئەمساڵ لە بەرهەمی هەماهەنگی نێوان حکومەتی ھەرێم و یونیتاد بەدیهاتوون.
هەمان ڕۆژ، لە نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان د. دیندار زێباری چاوی بە تیمی بە ئەلیکترۆنیکردنی یونتیاد کەوت. ئاماژە بەوەکرا کە ئەمساڵ بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە کۆکردنەوەی و بە ئەلیکتڕۆنیکردنی بەڵگەنامەکانی داعش بەدەستهاتوون، ئەمەش بەردی بناغەی پرۆسەی دادگاییکردنی تیرۆرستانی داعشە لەژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.