ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نێردەیەکی یۆنامی پلانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەڕێز نۆیل و بەڕێز زەیتۆ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) کرد، بۆ باسکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ.
لە دیدارەکەدس جەخت لە نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرایەوە، هاوکات یۆنامی پێشوازی لە بەرەوپێشچوونەکانی پلانەکە کرد.
باسیش لە میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕاگەیاندنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا.