Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە وەفدێکی بەهاییەکان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازی لە وەفدێکی بەهاییەکان کرد. تیشک خرایەسەر مێژووی باوەڕی بەهایی و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی. د. دیندار زێباری ڕایگه‌یاند ناکرێت بیروباوەڕی زۆرینە بەسەر گرووپە جیاوازەکاندا بسەپێندرێت، و هەرێمی کوردستان هەردەم لانەیەکی گونجاو دەبێت بۆ پێکەوەژیان.