ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی دۆستانەیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە پالادینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، تاوتوێی بنەماکانی حوکمڕانی چاک و سەروەری یاسا کرا.
پاڵادینۆ پێگەی هەرێمی بەرزنرخاند و ستایشی هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک وەزیرانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری.