د. دیندار زێباری و توێژەرانی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوتچ کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی کرد لە بەڵکیس وەیلڵی و عومەر سیری لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆتچ و هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات باس لەو بوارانە کرا کە دەکرێ لەڕێی پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤەوە بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.