Skip to the content

د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە چەند ئەندامێکی ڕێکخراوی یەزدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازیکرد لە چەند ئەندامێکی ڕێکخراوی یەزدا. تاوتوێی ڕێگەچارەکانی دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرا.
هاوکات تیشك خرایەسەر ڕۆڵی حکومەتی هەرێم لە باوەشکردنەوە بۆ ئاوارە ئێزیدییەکان و ناساندنی تاوانەکانی دژیان وەک جینۆساید. هەروەها، باس لە گرنگیی بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە دوولایەنەکان کرا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و قەرەبووکردنەوەیان.