Skip to the content

حکومەتی هەرێم بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کار بۆ مافە ئابورییەکانی ژنان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢، دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و تیمی نووسینگەی ڕێکخەر، دووەم وۆرکشۆپیان لەسەر پرسی جێندەر لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا، وۆرکشۆپەکە لە کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا و بەئامادەبوونی سەرکونسوڵی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە، ڕۆسی کەیڤ بەرپرسی تۆڕی یەکسانیی جێندەری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، و ڕەیچل فرییت ڕاوێژکاری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە فەرمانگەی پەروەردەی کچان و لیز پێری بەرپرسی تیمی کار و گەشە ئامادەبوون، و تاووتوێی ئەزموونی بەریتانیا لە پەرەپێدان بە تواناکانی کچان و ژنان کرد، و پاراستنی مافە ئابووری و سیاسییەکانیان خرایە بەرباس، و شارەزایانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بواری جێندەر ڕۆڵی حکومەتی هەرێمیان لەبارەی پاراستن و بەرەوپێشبردنی مافی ژنان بەرزنرخاند، و باسیان لە گرنگیی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەم هەوڵانە کرد.

لە دیدارێکدا د. دیندار زێباری داوای کرد تیمەکانی وەزارەتی دەرەوە زیاتر هاوکاربن بۆ بەرەوپێشبردنی مافە ئابوورییەکانی ژنان و گەشەپێدانیان، ئەوانیش ئامادەیی خۆیان بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان لەم ڕووەوە پیشان دا